کوردستان میدیا: دوو برای لاوی خەڵکی کانی رەشی سەربە مەهاباد لە کاتی یارمەتی گەیاندن بە کۆمەڵێک موسافیر کە لە جادەی مەهاباد رێگەیان لێگیرابوو، تووشی رووداوێک هاتن و گیانیان لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش، ئەم دوو برایە لە حاڵێکدا کە چەند ماشینی سواری لە رێگای مەهاباد لایان دابوو و رێگەیان لێگیرابوو؛ بە تراکتۆر چووبوونە یارمەتیدانی موسافیرەکانی ئەم ماشینانە کە دواتر بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆر بە توندی بریندار بوون و لە ئاکامدا گیانیان لە دەست دا.
یەکێک لە شایەتحاڵانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری کوردستان میدیا شوناسی ئەم دوو برایەی خەلیل پووررەسوڵ و رەسووڵ پووررەسوڵ راگەیاند.
رێگەوبانی نالەبار، نەبوونی تابلۆی رێنوێنی و شۆفیری، وەدرەنگ کەوتنی گرووپەکانی فریاکەوتن بەتایبەت لە وەرزی سەرما و سەهۆڵبەندان و هەروەها ماشینی پرتووکاو لە سەرەکیترین هۆکارەکانی رووودانی ئەم جۆرە کارەساتانە لە ناوچە کورد نشینەکاندایە.