کوردستان میدیا: یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی شەهیدبوونی ئاکام تەلاج، خوێندکاری کوردی زانکۆی ئازادی مەهاباد، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ئەم راگەیەندراوە کە بۆ ماڵپەڕی کوردستان میدیا نێردراوە بەم چەشنەیە:
خوێندکارانی ده‌روه‌ستی کورد
خه‌باتکارانی مه‌ته‌رێزی زانکۆ
به داخه‌وه به دوای ٥٣ رۆژ به‌ربه‌ره‌کانێ و خۆڕاگری له گه‌ڵ مه‌رگی ناوه‌ختدا، دوێنێ ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هه‌تاوی، به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی خوێندکاری کورد ئاکام ته‌لاج که له ئه‌نجامی هێرشی دڕندانه‌ی هێزه دژه مرۆییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌رانی شاری مه‌هاباددا بریندار کرابوو، زامی برینێکی دیکه له جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردی زیاد بوو.
شه‌هید ئاکام ته‌لاج نموونه‌ی خوێندکارانی ده‌روه‌ستی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردی بوو که به هه‌ست کردن به ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و نشتیمانیی خۆی وه‌کوو هه‌موو هاوسه‌نگه‌رانی له مه‌ته‌رێزی زانیاری بۆ رزگاریدا، له دژی ره‌وتی سه‌رکوت و ده‌ستدرێژی کردن بۆ سه‌ر ئازادی و که‌رامه‌تی گه‌له‌که‌ی سه‌رهه‌ڵدا و به به‌شدار بوونی له‌و خۆپێشاندانه‌دا که بۆ شه‌رمه‌زارکردنی مه‌رگی کچی کورد فه‌ریناز خوسره‌وانی له شاری مهاباد و زۆری دیکه که کچانی بێ تاوانی کورد له شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان که ته‌نیا بۆ پاراستنی که‌رامه‌تی خۆیان رۆژانه تووشی تراژدیای مه‌رگ دێن رێکخرابوو، ده‌ریخست که خوێندکاران و بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردی پشتیوانانی هه‌مێشه‌یی دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌یانن و له پێناو پاراستنی که‌رامه‌تی خه‌ڵکی کورددا ئاماده‌ی دانی هه‌موو به‌هایه‌کن.
یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دووپات کردنه‌وه‌ی پشتیوانیی خۆی له خه‌باتی مافخوازیی گه‌لی کورد و بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردستانی ئێران، هێرشی بێ به‌زه‌ییانه‌ی هێزه‌کانی ئه‌وله‌کاری و نیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر نارازیانی پێشێلکاریی مافه مرۆییه‌کان له ئێران و کوردستاندا شه‌رمه‌زارده‌کات و سه‌ره‌خۆشیی خۆی پێشکه‌ش به گه‌لی کوردستان، خوێندکارانی ئازادیخوازی کورد، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هید ئاکام و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان ده‌کات.
یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
٩ی پووشپەڕ ی ١٣٩٤ی هه‌تاوی