کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆبییۆ: دانوستانە ناوکییەکان لەگەڵ رێژیمی ئێران مەحکووم بە شکستە

14:34 - 11 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: سێناتۆر مارکۆ رۆبییۆ،کە ئەگەری ئەوە هەیە خۆی بۆ پۆستی سەرکۆماری ساڵی ٢٠١٦ی زایینی ئامریکا کاندید بکات، خوازیاری لەناوبردنی تەواوی بەرنامەی ناوکی رێژیمی ئێران بوو.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری بیانەییەکان، مارکو رۆبییۆ، سێناتۆری کۆماریخواز و لە بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی پۆستی سەرکۆماری ئامریکا لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینی، رایگەیاندووە کە ئۆباما لە خولی دووهەمی سەرکۆمارییەکەیدا وەکوو سەمبولیش بێت دەیهەوێ لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران بگاتە رێککەوتن.

ئەم سێناتۆرە کۆماریخوازە ئەگەری ئەم دەستکەوتنانەی باراک ئوبامای مەحکووم بە شکست وەسف کردووە.

بەربژێری هەڵبژاردنەکانی پۆستی سەرکۆماری ئامریکا لەم پەیوەندییەدا رایگەیاند: دانوستان لەگەڵ رێژیمی ئێران زۆر ناژیرانەیە، ئامریکا دەبێت لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی رێژیمی ئێران بێت.

مارکۆ رۆبییۆ، سیاسەتی دەرەوەی ئوباما، ئامریکای لاوازتر لە کاتێک کردووە کە ناوبراو بە دەسەڵات گەیشت.

لەم پەیوەندییەدا، جان کێری وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە لێدوانێکدا لە دانیشتنی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا رایگەیاند: دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بۆ ئێران هەتا هەتایە قەدەغەیە.

جان کێری لە وڵامی نیگەرانییەکانی ئەندامانی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا وتی: لە ئەگەری بە ئاکام نەگەیشتن لە دانوستانە ناوکییەکان لەگەڵ رێژیمی ئێران بژاردەی نیزامی هەروا لەبەر دەست دایە.

ئاویەر.ت