کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێکەوتی ١٠ی رەشەمە کاتی دیاریکراوی مامۆستایانی سەرتاسەری ئێران بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی

21:00 - 7 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: ناوەندی سینفی مامۆستایانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاویان بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی بەرینی ناڕەزایەتیی لە سەرتاسەری ئێران سەبارەت بە دۆخی ئێستای مامۆستایان دیاری کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وردەکارییەکانی ئەو کۆبوونەوە بەرینە لە راگەیەندراوی ناوەندی سینفی مامۆستایان سەبارەت بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەم چەشنەیە:

١ــ کۆبوونەوەکە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەمە بەڕێوە دەچێت.

٢ــ لە تاران کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٤ هەتا ١٦ی دوانیوەڕۆ لە بەردەم مەجلیسی رێژیم و لە شارەکانی دیکە لە بەردەم لقی ناوەند، لە ئیدارەکانی پەروەردە و بارهێنان بەڕێوە دەچێت.

٣ــ کۆبوونەوەکە لە بەردەم مەجلیس، بە شێوەی بێ دەنگ (ساکت) بەڕێوە دەچێت.

ئەو مانگرتنە سەرتاسەرییە لەسەر داواکاریی هەندێک لە دامەزراوە سنفییەکانی مامۆستایان، لە هەمبەر بە ناعەداڵەتی نیسبەت بە بەو توێژە فەرهەنگییە بەڕێوە دەچێت.

ئاویەر. ت