كوردستان میدیا: پاش ئه‌وه‌یكه هه‌ندێ له شاره‌زایان و كارناسانی سیاسی له هه‌ندێك له میدیا و ڕاگهیهنهكاندا باسیان له‌وه كردبوو كه ئه‌گه‌ری زۆره له ڕۆژانی داهاتوودا، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ست بداته سێناریۆسازی له‌مه‌ڕ هه‌ڕه‌شه‌ی داعش بۆ سه‌ر ته‌ناهیی ڕێژیم، زۆری نه‌خایاند كه ئه‌م پلان و سێناریۆیه‌ی ڕێژیم كه‌وته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا له چه‌ندین ماڵپه‌ڕی فه‌رمی و تۆڕی هه‌واڵنێری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بڵاو كرایه‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگا ڕۆژئاواییه‌كانی ئێران چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه سه‌ر به ڕێكخراوی داعش بوون.
له نوێترین سێناریۆی ڕێژیم‌دا، شه‌قام و كووچه و كۆڵانه‌كانی تاران و به‌تایبه‌ت ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی شاری تاران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو میلیتاریزه كراوه و ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنه جیاجیاكانی شاری تارندا، به بیانووی هه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی له لایه‌ن داعشه‌وه، جێگیر كراون.
تۆڕی چالاكانی ڕاگه‌یه‌نی نه‌زه‌ر سه‌ر به ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕێژیم بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه‌سێك كه به‌نیاز بووه له سه‌ر بۆرجی ئازادی ئاڵای داعش هه‌ڵبدات له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه كردووه كه دوێنێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌ز، دوو هه‌ڕه‌شه‌ی بۆمبدانانه‌وه له تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه و به‌م پێیه، شه‌قام و كووچه و كۆڵانه‌كانی ڕێژیم به توندی له‌ژێر چاوه‌دێریی هێزه ئه‌منییه‌كاندایه.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م سێناریۆسازییهدا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێكی گازی، ڕاگه‌یه‌نرا كه ڕێكخراوی داعش به‌نیازی هێرشێكی تێرۆریستی بووه كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنێكدا ١١ كه‌س له ئه‌ندامانی داعش له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
جێگه‌ی هێمابۆكردنه كه به بڕوای به‌شێكی به‌رچاو له كارناسانی بێلایه‌ن و هه‌روه‌ها به‌شێك له ئۆپۆزێسیۆنی دژبه‌ری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، داعش و كۆماری ئیسلامی دوو ڕووی سكه‌یه‌كن كه هه‌ردووكیان بۆ گه‌یشتن به قازانجه درێژخایه‌نه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ته‌واوكه‌ر و هاوكار و پاڵپشتی یه‌كترن.
شایانی باسه كه مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، وتارێكی له‌مه‌ڕ ئه‌م سێناریۆسازییانهی ڕێژیم بڵاو كرده‌وه كه ده‌قی ئه‌م وتاره ده‌توانن لێره‌دا بخوێننه‌وه.