كوردستان میدیا: شوێنی نیشتنه‌وه‌ی باڵەفڕهكهی هه‌ڵگری عه‌لی خامنه‌یی له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ناوبراودا له ناوچه‌ی عه‌شایریی دهریلای گه‌چساران، گوڵباران كرا و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌بێته شوێنێكی پیرۆز بۆ سه‌ردانی قوتابیان و بهسیجییهكان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی كاروانی ڕاهیانی نووردا.
فه‌رمانده‌ری ناوچه‌ی به‌ره‌نگاریی به‌سیجی گه‌چساران وتوویه‌تی: ده‌بێ له‌م ڕووداوه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له گه‌چساران و هاندانیان به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی كه‌ڵك وه‌ربگیردرێ و ڕوانگه‌كانی ڕێبه‌ر، له‌م شوێنه پیرۆزه‌دا، كه نزیك به ٢٨ ساڵ پێش ئێستا به باڵەفڕهكهیان تێیدا نیشتووه‌ته‌وه، بۆ خه‌ڵكی ڕوون و شی بكرێته‌وه.
به‌م پێیه دوور نییه كه پاش ماوه‌یه‌ك بنكه و باره‌گایه‌ك له‌م شوێنه دروست بكرێ و بكرێته شوێنی په‌ره‌ستنی بهسیجییهكانی ڕێژیم و ئه‌و منداڵه بێ تاوانانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی كاروانی ڕاهیانی نووردا، به زۆره‌ملێ ده‌بردرێن بۆ سه‌ردانی ناوچه‌كانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه و له‌م دواییانه‌شدا شوێنه پیرۆزه‌كانی ڕێبه‌ری.
به‌داخه‌وه هه‌موو ساڵێ له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی كاروان ڕاهیان نوور له‌م ڕێگایه‌دا به چه‌ندین قوتابی و مامۆستا، ده‌بنه قوربانیی ئه‌م سیاسه كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ڕێژیم.
پێشتریش شوێنی دانیشتنی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیم له گوندی دزڵی پارێزگای سنه، كرابووه شوێنێك بۆ سه‌ردانی قوتابیان و بهسیجییهكان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی دژه په‌روه‌رده‌یی كاروانی ڕاهیانی نووردا.
به‌م شێوه‌یه له داهاتوودا ئه‌گه‌ری هه‌یه، هه‌موو كون و قوژبنێكی ئێران به بیانووی جۆرواجۆر ببنه شوێنی پیرۆزی دانیشتن، حه‌وانه، ڕشانه‌وه و پیاسه و تاسه‌ی ڕێبه‌ری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن جگه له به‌ده‌ستهێنانی پاره، مێشكی قوتابیان به‌ڵاڕێدا ببن و به مه‌به‌ستی ئامانجه دزێوه‌كانی خۆیان كه‌ڵكی خراپیان لێ وه‌ربگرن.