کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شوێنی ژیانی "چێرگ" لە ناوچەی بۆکان مەترسی لەنێوچوونی لەسەرە

11:53 - 3 سەرماوەز 2721

درووستکردنی ڕێگا بۆ کانگایەک لە بۆکان بووەتە مەترسی بۆ لەناوچوونی ژیانی "چێرگ" لەو ناوچەیە.

ئەو ڕێگایە بە داوێنی کێوێکدا تێدەپەڕیت و جیا لەوەی کە دەبێتە هۆی تێکدانی شوێنی ژیانی "چێرگ"، ژینگەی ئەو بەشەش تێک دەدات.

"چێرگ"، باڵندەیەکە کە لە دەشتی پان و بەرین و بێ داردا دەژیت.

ئێستاکە دەشتی "سووتاو" بە پانتایی ٤٠٠ هێکتار لە گوندی "حەمامییانـ"ـی  بۆکان بەهۆی هەبوونی دۆخی باش بۆ ئەو باڵندەیە گرینگترین شوێنی ژیانی "چێرگ" لە کوردستان و ئێراندایە.

چالاکانی ژینگەیی سەبارەت بە تێکدانی شوێنی ژیانی ئەو باڵندەیە بەهۆی دروستکردنی ئەو ڕێگایەوە سکاڵایان لە وەزارەتی پیشە و کانزای رێژیم تۆمار کردووە بەڵام تاکوو ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

ئەم جۆرە باڵندەیە لە حاڵی لەنێوچووندایە و پاراستنی ئەو سامانە سروشتییە لە ناوچەی کوردستان ئەرکە، بۆیە پێویستە لەلایەن هاووڵاتییان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە گرینگیی پێ بدرێت.