کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فرۆشتنی زەوینەکانی پادگانی سەردەشت بەردەوامە

14:37 - 28 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: بەشێکیتر لە زەوینەکانی پادگانی سەرەکیی سەردەشت کە لە ئەمواڵی گشتی بووە و دواتر لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە داگیر کراوە؛ فرۆشرا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ٢٠٠٠ میتری چوارگۆش لە رووبەری پادگانی شاری سەردەشت لەلایەن رێژیمی ئیسلامی بە بڕی ٦ میلیارد تمەن فرۆشراوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم پادگانە کە لە بواری شارسازییەوە هەڵکەوتەیەکی زۆر باشی هەیە و پێشتر وەک ئەمواڵی خەڵک و هاوولاتییان بووە کە لەلایەن رێژیمی ئیسلامی دەستی بەسەر داگیراوە.

بەپێی راپۆرتەکان ساڵی پێشوویش بەشێکی بەرچاوی ئەم زەوینانە لەلایەن رێژیمەوە بە بڕی ١٨ میلیارد تمەن فرۆشراوە.

هاووڵاتییەکی کورد لەم پەیوەندییەدا بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا رایگەیاندووە کە رێژیمی ئێران بە مەبەستی سازکردنی پاسگا و پادگان لە زۆربەی کاتدا دەستی بە سەر ئەمواڵی گشتی داگرتووە و هەروەها ساڵانە بە مەبەستی سازکردنی پاسگا، پادگان و شوێنی نیزامی و سازکردنی رێگە وبان بۆ ئەم شوێنانە، دەست دەکات بە لەناو بردنی دارستانەکانی کوردستان.

زرنە.ک