کوردستان میدیا: عەبدولڕەشید ڕەشوەند سەرهەنگی پاسدار و فەرماندەی گوردانی سپای کهرهجی ڕێژیمی ئێران لە شەڕی سووریەدا کوژرا.
هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم بڵاویان کردەوە کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، عەبدولڕەشید ڕەشوەند فەرماندەی گوردانی سپای کەرەج لە شەڕی سووریەدا کوژراوە.
هەرەها هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم بڵاویان کردەوە کە دوو پاسداری دیکە بە ناوەکانی محەممەد جومعە و فەخرەدین ئەکبەری لە سووریه کوژراون.
لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ٢٢ ئەندامی تیرۆریستیی سپای پاسداران لە سووریه کوژراون.
کوژرانی ئەندامانی سپای ڕێژیمی ئێران لە سووریه درێژەی هەیە و ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ڕێژیم بوونی هێزی نیزامیی خۆیان لەو وڵاتە ڕەت دەکەنەوە.