کوردستان میدیا: لایەنگرێکی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە تۆمەتی رێزلێنان لە تێرۆریستە ئیسلامییەکان، لەلایەن دەوڵەتی فەرانسەوە دەستبەسەر کرا.
کاناڵی تەلەویزیونی فرانس ٢٤، بڵاوی کردووەتەوە کە دەیوید ونە تەنزنووسی فەرانسەویی لایەنگری رێژیمی ئێران، بە تۆمەتی رێزلێنان لە تیرۆریستە ئیسلامییەکان دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، دەیویدونە بە دانانی پۆستێک لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیدا، هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ هاتنی کولیبالی یەکێک لە تیرۆریستە ئیسلامییەکان کە حەفتەی رابرردوو لە هێرشە خوێناوییەکانی پاریس بەشدار بووە، دەربڕیوە.
ئەم راپۆرتە باس لەوە دەکات کە دەیویدونە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کە بۆ ئێران سەفەری کردووە، لەگەڵ بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران چاوپێکەوتنی پێک هێناوە.
ئەم تەنزنووسە فەرانسەوییە لە وتووێژەکەدا پاش گەڕانەوە لە ئێران رایگەیاندبوو: من لە ئێراندا، زۆرتر لە فەرانسە ئازادی و دادپەروەریم هەست پێکرد. ئێران بۆ من مودێلێکی نوێی دێموکراسییە.
ئەو رێزلێنانەی دەیویدونە و هاوسۆزیی ئەو لەگەڵ تیرۆریستە ئیسلامییەکان کە چەند رۆژ پێش لە پاریس دەستی داوەتە کردەوەی تیرۆریستی، بووە هۆی ئەوەی کە پۆلیسی فەرانسە دەتبەسەری بکات.