كوردستان میدیا: ئیبراهیم به‌دره‌دین برای سه‌رۆكی حوسییه‌كان له هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر سنووری سعوودییه كوژرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشه له ڕۆژی ٢٠ی نوامبری ٢٠١٥، له ئه‌نجامی بوردمانی فڕۆكه شهڕكهڕهكانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له ناوچه‌ی ئال سه‌یف له باكووری سه‌عده ڕووی داوه. له‌و هێرشه‌دا ٨ فه‌رمانده‌ری پله‌به‌رزی حوسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم به‌دره‌دین كوژراون.
ده‌گوترێ كه: ئیبراهیم به‌دره‌دین وه‌كوو باسكێكی به‌هێزی عه‌بدولمالك حوسی ڕێبه‌ری میلیشیاكان ده‌هاته ئه‌ژمار و هه‌روه‌ها ناوبراو سه‌ركردایه‌تی هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر مێحوه‌ری سه‌عده تا ناوچه سنوورییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی ده‌كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵه له لایه‌ن كه‌سانی نزیك له حوسییه‌كانه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و ڕاگه‌یه‌نراوه كه براكه‌ی عه‌بدولمالك حوسی له‌گه‌ڵ گرووپێك له فه‌رمانده‌رانی دیكه‌ی حوسییه‌كان له باكووری پارێزگای سه‌عده كوژراون.