كوردستان میدیا: به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ئابووریی كۆلێژی ئابووریی زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی، ڕایگه‌یاند، به‌پێی سه‌رژمێرییه فه‌رمییه‌كان ١٥%ی بنه‌ماڵه‌كان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان پێمان ده‌ڵێن ٤٠%ی بنه‌ماڵه‌كان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسنا سه‌ید ئێحسان خاندووزی ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستیی كۆلێژی ئابووریی زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی گوتوویه‌تی كه شێوازی دادوه‌ری له وڵات‌دا له دۆخێكی باش‌دا نییه. وێڕای بنه‌ما ئایینیه‌كان و په‌روه‌رده‌ی ئایینی ئێمه، به‌ڵام دیسانیش ئێمه نه‌مانتوانیوه به شێوه‌یه‌كی باش كۆتایی به نادادوه‌ری بێنین له وڵات‌دا.
ناوبرا گوتی:هه‌ڵبه‌ت بارودۆخی وڵاتی ئێمه له‌چاو وڵاتێكی وه‌ك هێندووستان باشتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له‌و وڵاته له هه‌ندێ شاره‌كانیدا منداڵه‌كان له‌به‌ر بێده‌ره‌تانی و ده‌سكورتی بنه‌ماڵه‌كانیان، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌دایك ده‌بن و به هه‌مان شێوه‌ش له سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مرن. بۆیه به خۆشیه‌وه ئێمه ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ژار نین. دیاره ناوبراو هیچ هێمایه‌كی بۆ ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاتی هێندووستانی نه‌كردووه كه زیاتر له ١٣ قاتی ئێران ژماره‌ی دانیشتوانیه‌تی.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان له ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی تاكوو ئێستا ٧٥%ی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی له نێو كهپهرهكاندا ده‌ژین، به‌شێكی به‌رچاویان له دانیشتووانی پارێزگاكانی خووزستان، سیستان و به‌لووچستان و كرمانن.
ئه‌و مامۆستایەی زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی له باری دادوه‌ریی ئابوورییه‌وه، بارودۆخی ئێمه زۆر خراپه و ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك و زیاد بوونی مه‌ودای نێوان چینی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ندی كۆمه‌ڵگا و تێداچوونی چینی مامناوه‌ندی.