كوردستان میدیا: له نوێترین بڕیاردا كۆماری ئیسلامی بڕیاری داوه لە دانی باج بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ره بیانییه‌كان له ئێران‌دا بۆ ماوهی٦ تاكوو ٢٠ ساڵ خۆش بێت.
ماڵپه‌ڕی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ڕێكخراوی گه‌شه‌ی بازرگانیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، وه‌لیۆڵڵا ئهفخهمیڕاد سه‌رۆكی ڕێكخراوی گه‌شه‌ی بازرگانیی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ فۆئاد زهمكهحهل سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بازرگانیی لوبنان ڕایگه‌یاندووه: له ئێران‌دا بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ره بیانییه‌كان له نێوان ٦ بۆ ٢٠ ساڵ، لێخۆشبوو‌ن لە دانی باج بوونی هەیە .
دوابه‌دوای چه‌سپاندنی گه‌مارۆكانی ڕۆژئاوا له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران، به‌شێكی به‌رچاو له سه‌رمایه‌دانه‌ره بیانییه‌كان ناچار بوون كۆتایی به به‌ڵێننامه‌كانیان بێنن، كه ئه‌م مه‌سه‌له كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئابوریی ئێران دانا. ئێستا پاش ڕێككه‌وتننامه‌ی ڤیه‌ن، كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ جارێكی دیكه سه‌رنجی ئه‌و سه‌رمایه‌دانه‌رانه بۆ لای خۆی ڕابكیشێت و له‌م پێوه‌ندییه‌شدا ده‌ستی داوه‌ته ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌م چه‌شنه.
كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ره‌تانه بۆ كه‌رتی سه‌رمایه‌دانان له‌حاڵێكدایه كه عه‌لی خامنه‌یی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه دوژمن به‌ته‌مایه له ڕێگه‌ی جۆراوجۆری وه‌ك ئابوری دزه بكاته نێو وڵات.