کوردستان میدیا

سێشەممه 6ی رەزبەر 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکرات پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی نادر نادرۆف کرد

18:44 - 4 خەرمانان 2721

''مستەفا هیجری'' لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی پرۆفسۆر ''نادر نادرۆف'' پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بنەماڵەی بەڕێزی پرۆفسۆر ''نادر نادرۆف''

بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی ''نادر نادرۆف''  بیرمەند و تێکۆشەری خۆشەویست و ناوداری کوردانی دیاسپۆرامان بیست. کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە خەباتکارە نە تەنیا بۆ بنەماڵە و لایه‌نگرانی، بەڵکوو بۆ هەموو نیشتمانپەروەرانی کوردستان و نەتەوەی کورد خەسارێکی گەورە بوو. بێ گومان ناو و یادی ''نادر نادرۆف'' بە شانازییەوە لە مێژووی کوردستاندا هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە و بە وشەی زێرین دەنووسرێتەوە.

بەم بۆنەوە بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی نابراو و ڕێکخراوە کوردییه‌كانی دیاسپۆڕا دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

ڕووحی پرۆفسۆر ''نادر نادرۆف'' شاد و سەری گەلی کورد و ئۆگرانی ساخ بێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١ی زایینی

٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی