ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٥، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی خولی چالاکییەکانی کۆمیتەی ١٧٣٧ و جێبەجێکردنی سزاکانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە کۆ بووە و بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی ئاسایش سەرەڕای دژایەتیی هەردوو هاوپەیمانە ستراتێژییەکەی ڕێژیم، واتە چین و ڕووسیە، بە دەنگی زۆرینە بڕیارنامەی جێبەجێکردنی سزاکان دژی کۆماری ئیسلامی پەسەند کرا.
کە کۆبوونەوەدا، ڕووسیە و چین دژی گەڕانەوەی سزای نەتەوە یەکگرتووەکان دژی کۆماری ئیسلامی بوون، بەڵام بە ١١ دەنگی ئەرێ، دوو دەنگی نەخێر و دوو دەنگی بێلایەن، گەڕانەوەی سزاکان، پەسەند کرا.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش تەنها یەک ڕۆژ دوای ئەوە بەڕێوە چوو کە شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ١٨ی خەرمانان، بە ٢٣ دەنگی ڕازی، سێ دەنگی دژ و هەشت دەنگی بێلایەن، بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە پابەندنەبوونی کۆماری ئیسلامی بە بەڵێنییە پادمانییەکان پەسەند کرد و بابهتەکەی ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایش کرد.
کۆمیتەی ١٧٣٧، دەزگای سزایی ژێردەسەڵاتی ئەنجومەنی ئاسایشە بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پەیوەندیدارن بە بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامییەوە.
چالاکییەکانی ئەم لیژنەیە دوای بەرجام لە سەردەمی سەرۆکایەتیی «حەسەن ڕۆحانی»دا ڕاوەستا، بەڵام لە ئێستادا دوای هەنگاوی دەوڵەتەکانی بریتانیا، ئاڵمان و فەرانسە بۆ چالاککردنی مێکانیزمی ماشە، چالاک کرایەوە.