![](/weney-mallperr/13113.jpg)
کوردستان میدیا: وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردەوە کە لە سەدا ٨٨ی حەشیمەتی ئێران لە بواری خۆراکەوە، لە ئاستێکی خراپ دان.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەڕێوەبەری گشتیی باشترکردنی خۆراکی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕایگەیاند: لەسەدا ٨٨ی حەشیمەتی ئێران بەدخۆراکن و لەسەدا ٤٤ی ئەو کەسانەی پێش تەمەنی ٧٧ ساڵی لە ئێراندا دەمرن، هۆکاری مردنەکەیان بۆ بەدخۆراکی دەگەڕێتەوە.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم لە درێژدەا ڕایگەیاندووە: لەسەدا ٥٠ی کەسانی ٢٥ هەتا ٣٥ ساڵ لە ئێراندا قەڵەون و لەسەدا ٢٣ی ئەو کەسانەش لەو تەمەنەدا چەوریی خوێنی باڵایان هەیە.
لەو پێوەندییەدا، ڕێکخراوی (FAO) کە تایبەتە بە خورادن و خۆراک لە ئاستی جیهاندا، ساڵی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، هەنووکە ٨٨٠ میلیۆن کەس لە جیهاندا خۆراکی پێویستیان نیە و ساڵانە (٦،٢) میلیۆن منداڵی تەمەن ژێر پێنج ساڵ بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دەدەن.
ڕاپۆرتە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە هەنووکە ٨٠٠ هەزار منداڵی ئێرانی تووشی بەدخۆراکی بوونە.
بەپێی پۆلێنبەندیی جیهانی، ئێران لە بواری چۆنیەتیی خۆراک و خواردنەوە لە نێوان ١٢٥ وڵاتی جیهاندا، لە پلەی ٨٠دا جێی گرتووە.
قەیرانی ئابووری، کەمداهاتی بنەماڵەکان، چوونەسەری رێژەی بێکاری و هەڵاوسانی ئابووری، بوونەتە هۆی ئەوەیکە بەرنامەی خواردنی بنەماڵە ئێرانییەکان کەموکۆڕ بێت و هاووڵاتییان و بەتایبەتی منداڵان تووشی بەدخۆراکی ببن.