کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسەدا ٤٢ی دەرچوانی زانکۆکان لە ئێراندا بێکارن

14:23 - 6 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: رێژەی بێکاریی دەرچووی زانکوکان لە ئێران لەسەردا ٤٢ بەراورد کراوە ئەوەش لە حالێک دایە بەرپرسانی رێژیم رایانگەیاندووە کە ٤،٥ میلیۆن کەسی دیکە بە ریزی ١،٢ میلیۆنی بێکارانی خوێندەوار زیادتر دەبێت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦ی رەشەممەی ١٣٩٣ی هەتاوی سەرۆکی مەجلیسی رێژیمی ئێران بڵاوی کردەوە لە هر دوو کەس کە دەرسیان لە زانکۆکان تەواو دەکەن یەک کەسیان بێکارە و هەنووکە رێژەی بێکاری لە نێو ئەو توێژەدا لەسەدا ٤٢ بەراورد کراوە و ئەوەش لە حالێک دایە بەرپرسانی رێژیم رایانگەیاندووە کە ٤،٥ میلیۆن کەسی دیکە بە ریزی ١،٢ میلیۆنی بێکارانی خوێندەوار زیادتر دەبێت.

بەرپرسانی رێژیمی ئێران سەرەرای ئەوەیکە بەردەوام دان بە رێژەی بەرچاوی بێکاری دەرچوانی زانکۆکان لە ئێراندا دەنێن بەڵام ئەو کێشەیە ئێستا بووەتە قەیرانێکی مەترسیدار بۆ سەر کۆمەڵگای ئێران و نیسبەت بە بێکاربوونی ٤،٥ میلیۆن کەسی دیکە بە ریزی بێکاران لە کاتی خوێندن پەیوەست دەبەن هۆشداریان داوە.

کارناسان لەو باوەڕەدان کە گەورەترین کێشە سەبارەت بە بێکاری دەرچوانی زانکۆکان لە ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە زانکۆکانی ئێراندا لەسەر پێویستی بازاری کار و لێهاتوویی تاک وێکچوویەک نییە.

حەسەن رۆحانی سەرکۆماری رێژیم لە هەڵبژاردنەکاندا وادە و بەڵێنی دابوو کە یەکێک لە گرینگترین بەرنامەکانی دابینکردنی کار بۆ دەرچوانی زانکۆکانە وادە و بەڵێنییەک کە بە وتەی خودی بەرپرسانی باڵای رێژیم نێوبەتاڵ بووە.

لەو پەیوەندییەدا عادڵ ئازەر عادڵ ئازەر، بەرپرسی ناوەندی ئاماری ئێران ماوەیەک پێش ئێستا رایگەیاند کە نرخی بێکاری لاوان لە ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەم وڵاتە لە بواری بێکاری بە ناوچەی قەیران بگات.

بەپێی راپۆرتی سندووقی نێونەتەوەیی دراو کە سالانە وڵاتانی جیهان لە بواری رێژەی بێکارییەوە پلەبەندی دەکات، ئێران لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینی‌دا لە بواری بێکاری، لە پلەی ١٦دا جێی گرتووە.
ئێران پاش سەپاندنی گەمارۆ ئابوورییەکان لەلایەن یەکیەتیی ئورووپا و ئامریکاوە لەگەڵ بەرزبونەوەی رێژەی بێکاری بەرەڕوو بووەتەوە و رێژەی بێکاری لەم وڵاتەدا ساڵانە لەگەڵ داخرانی کارگە پیشەیی و بەرهەمهێنەرەکان لە حاڵی زیادبوون دایە.
بەپشت بەستن بە ئامارە فەرمییەکانی رێژیمی ئێران، هەنووکە زیاتر لە ٢،٥ ملوێن هاووڵاتیی لە ئێران بێکارن و ئەم ریژەیش بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوە دایە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ساڵانە زیاتر لە یەک ملوێن کەس بە ئاماری ئەو کەسانە کە خوێندنیان تەواو کردووە و بێکارن زیاد دەبێت.

گادەر. د