کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسەدا ٨٨ی یەکەکانی نیشتەجێ‌بوونی مەریوان و سەوڵاوا ئیمەنیی پێویستیان نییە

13:19 - 16 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: تەنیا لە سەدا ١٢ی یەکەکانی نیشتەجێ‌بوون لە شارستانەکانی مەریوان سەوڵاوا کە بەریز ١٦٨ هەزار و٧٧٤ و ٤٩هەزار و٨٤١ حەشیمەتیان هەیە، خۆراگریی و ئیمەنیی پێویستیان نییە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ١ ملوێن و٤٨١ هەزار کەس لە حەشیمەتی پارێزگای سنە لە مەترسیی قەوارەی پرتووکاو و نائیمەنیی خانووبەرەکانیان دانە.

ئامارە فەرمییەکان دەری دەخەن کە ئێستا زیاتر لە یەک لەسەر سێی حەشیمەتی پارێزگای سنە کە ٥٠٠ هەزار کەس بەراورد دەکرێت، لە گوندەکان نیشتەجێن و ئەم حەشیمەتەش لە ١ ملوێن و٦٦٦ هەزار گونددا دەژین کە زۆربەی ماڵەکانیان ئیمەنییان نییە و لە بەرامبەر رووداوی چاوەڕوان نەکراودا خۆڕاگریی پێویستیان نییە.

لەم پێوەندییەدا، دوو هەزار و٣٣١ گوندی پارێزگای ئورمیە مەترسیی جیدیی رووداوە سروشتییەکان وەکوو لافاو و بوومەلەرزەیان لەسەرە.

لەو نێوانەدا ٧٦٠ گوندی ئەو پارێزگایە کە مەترسی بوومەلەرزەیان لەسەرە، بەڵام هیچ هەوڵێک لەلایەن بنکە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئێرانەوە بۆ دابین‌کردنی پێوەری ئیمەنیی ئەو گوندانە ئەنجام نەدراوە.

هەروەها لە ٥٧١ گوندی پارێزگای ئورمیە کە مەترسیی جیدیی لافاویان لەسەرە تەنیا ٨٠ گوند پارێزراون.

تەرخان نەکردنی بوددجە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە بۆ ئیمەنی کردنی گوندەکان لە مەترسیی رووداوە سروشتییەکان لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران نیگەرانی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە.