کوردستان میدیا: قەیرانی کەمی ئاو لەئێران لە پەرەسەندن دایە و بەچەشنێک کە زیاتر لە ٧ میلیۆن کەس لەو وڵاتە لەگەڵ کێشەی کەمیی ئاو بەرەوڕوو بوونەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، رەحیم مەیدانی جێگری وەزارەتی وزەی رێژیمی ئێران رایگەیاندووە، حەوت میلیۆن کەس لە گوندەکانی ئێران ئاوی خواردنەوەی خۆیان لە رێگەی تەنکرەوە دابین دەکەن.
ئەو کەمی ئاوە لەحاڵیکدایە کە نزیک بە ٤ دەیە لەمەوبەرەوە نێونجی بارینی باران لە ئێران لە ٢٥٠ میلیمیتر بۆ ٢٤٠ میلیمیتر کەمیی کردووە و نێونجی ساڵانەی ئاو لە ٨٦ میلیۆن میتری سێجا بۆ ٤٦ میلیۆنمیتری سێجا کەمیی کردووە.
بەرپرسانی رێژیمی ئێران سەبارەت بە هەڵێنجانی لە رادەبەدەری ئاو لە سەرچاوە ئاوییەکان، رایانگەیاندبوو، رێژەی پاشکەوتە ئاوییەکان لە ئێراندا سنووری هوشداری تێپەڕاندووە.
بەپشت بەستن بە ئامارە فەرمییەکان، دانیشتوانی ٢٧١ گوندی کرماشان، ٦٠٠ گوندی سنە و ٣٠٧ گوندی ئورومیە و ٥٠٠ شاری ئێران لەگەڵ کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون.
بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران سەرەڕای پشتراستکردنەوەی کیشەی کەم ئاوی و نەبوونی ئاو لە گوندەکان، هیچ هەوڵێک بۆچارەسەریی ئەو کێشەیە نادەن.
بەپێی راپۆرتەکان، قەیرانی کەمئاوی لە ئێراندا لە ئاستێکی مەترسیدار دایە و ٧ پارێزگا لەگەڵ کێشەی جیددی ئاو و ١٣ پاریزگای دیکەش لەگەڵ دۆخی قەیرانی ئاو بەرەڕوون و ئەگەر هەتا چەند ساڵی داهاتوو رێگا چارەی جیددی بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە هەڵنەگیرێت بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئێران تووشی کۆچبەری ئیجباریی دەبن.
وشکەساڵی، کەم ئاویی، کشتوکاڵی نەریتی، هەڵکەوتەی جوغرافیایی ئێران، بێ بەرنامەبوونی رێژیمی ئێران سەبارەت بە پرسی ئاو، نەپاراستن و کارێگەرییە نەرێنییەکان لەسەر ئاو و رووبارەکان، بارینی کەمی بەفر و باران لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا و چەندین فاکتەری دیکە دەبێتە هۆی ئەوەیکە وڵاتی ئێران تووشی کەم ئاوی بێت.