کوردستان میدیا: سەرۆکوەزیری ئیسرائیل سەرەڕای وریا کردنەوە سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی رێژیمی ئیران رایگەیاندووە کە رێژیمی ئێران خەریکی خۆ ئامادە کردنە بۆ ژینۆسایدی یەهوودییەکان.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێودەوڵەتییەکان، بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆکوەزیری ئیسرائیل لە دامەزراوەی ید وشیم سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی رێژیمی ئێران و هەوڵی رێژیمی ئێران بۆ بەرەوپێشبردنی ئیدەی وەدەستخستنی چەکی ناوکی هوشداری دا.
نتانیاهۆ لە قسەکانی خۆیدا جەختی کردەوە کە دانوستانی ناوکی لەگەڵ رێژیمی ئێران، هەلی کاتیی بۆ جێبەجێ کردنی چەکی ناوکی رەخساندووە.
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل هەروەها رایگەیاندووە کە لە ئەگەری بەدەست کەوتنی چەکی ئەتۆمی، کێبڕکێی چەک و چۆڵی ناوکی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکەوێتە گەڕ.
لەم پەیوەندییەدا، ئاویگدور لیبرمەن، وەزیری کاروباری دەرەوی ئیسرائیل، رایگەیاندووە کە لە ئەگەری درێژەدانی ئەم بارودۆخە، رێژیمی ئێران لە ماوەی ١٢ هەتا ١٨ مانگی دیکە خۆی بە چەکی ئەتۆمی تەیار دەبێت.
لیبرمەن جەختی کردووە کە ئیسرائیل لە پێناو پێشگیری لە دەستپێڕاگەیشتنی رێژیمی ئێران بە چەکی ناوکی، گشت رێکارەکان دەگرێتە پێش.
لە حاڵێکدا کە ٥ مانگی دیکە هەتا دوایین مۆڵەتی دانوستانی ناوکی ماوە، گرووپی ١+٥ و رێژیمی ئێران لە بوونی هەندێک کێشە و گرفتی نێوخۆیی هەواڵی بڵاو کردەوە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل بە پشتیوانی لە سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئامریکا، قورستر بوونی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێرانی رێکارێکی باش هەڵسەنگاندووە و هەروەها رێکنەکەوتنی لە رێکەوتنی خراپ، باشتر لە قەڵەم دا.
ئاویەر.ت