كوردستان میدیا: له كاتی گوتار پێشكەشكردنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا دا، نه‌خشه‌ی فلستین به ڕه‌نگه‌كانی ئاڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌مڵێندرا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی كوشتنی سه‌میر قهنتاڕی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حیزبوڵڵا له سووریه، حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا گوتارێكی پێشكەش كرد و له كاتی پێشكەشكردنی گوتاره‌كه‌یدا، له پشتی سه‌ری نه‌خشه‌ی فلستین كه به ڕه‌نگه‌كانی ئاڵای كۆماری ئیسلامی خه‌مڵێندرابوو، هه‌ڵواسرابوو.
ڕازاندنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی فلستین به ڕه‌نگه‌كانی ئاڵای كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵواسینی له پشتی سه‌ری حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، شه‌پۆلێكی تووڕه‌یی و ناڕه‌زاییه‌تی خه‌ڵكی فلستینی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌دوای خۆیدا هێناوە.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا له گوتاره‌كه‌ی خۆیدا، له‌به‌رانبه‌ر كوشتنی سه‌میر قهنتاڕ، ئیسرائیلی به تاوانبار زانی و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه؛ له كاتی خۆیدا و له جێگه‌ی خۆیدا، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باشمان ده‌بێت.
ناوبراو كه یه‌كێك له هاوپەیمانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه له ناوچه‌كه دا، گوتیشی؛ هه‌رچه‌نده له خه‌ڵكه‌كه‌مان بكووژن و به‌دیل بگرن، ئاڵای فلستین و به‌رخۆدان هه‌ر شه‌كاوه ده‌بێت و نه‌وه به نه‌وه ده‌ڕوات.