کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نۆ ئەندامی سوپای پاسداران لە سووریە كوژران

21:35 - 16 سەرماوەز 2715

كوردستان میدیا: لە حەوتووی ڕابردوودا، لە سووریە نۆ ئەندامی سوپای پاسداران كوژراون.

بەپێی هەواڵەكان، لە حەوتووی ڕابردوودا، لە سووریە نۆ ئەندامی سوپای پاسداران كوژراون كە تەرمی سێ كەسیان لە خوزستان بەخاك سپێردران و ئەوانی دیكەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەخاك دەسپێردرێن.

بەپێی زانیارییەكان ئەو ئەندامانەی سوپای پاسداران كە لە سووریەدا كوژراون، خەڵكی ئەفغانستانن و تا ئێستا بە دەیان ئەفغانیی پەنابەر لە ئێران، بۆ شەڕ لە سووریە بەرێ كراون.

بەندییە ئەفغانییەكان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئاگادار كراون كە ئەگەر لە شەڕی سووریەدا بەشدار بن، ئەوە دوای گەڕانەوەیان ئازاد دەكرێن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، خەڵكی ئەفغانستان لە خۆپیشاندانێكدا لە بەرامبەر بالوێزخانەی رێژیمی ئێران لە كابۆل، داوایان لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كە پێش بە ناردنی هاووڵاتیانی ئەفغانی بۆ شەڕی سووریە لە لایەن ئێرانەوە بگرن.