کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاتنی هێزی سەربازیی تورکیە بۆ ڕۆژئاوی کوردستان ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی کوردی لێ‏کەوتەوە

15:21 - 5 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: دوای هاتنی هێزی سەربازیی تورکیە بۆ ناو خاکی ڕۆژئاوی کوردستان، پارتە سیاسییەکانی ئەو بەشەی کوردستان ناڕەزایەتییان بەو کردەوەی تورکیە دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، هێزی سەربازیی تورکیە هاتووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و ئەوەش ناڕەزایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریەی لێ‏کەوتووەتەوە و سەبارەت بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵوێستی توندیان گرت.

هاووڵاتییانی کورد لەو بەشەی کوردستان، دوای هاتنی هێزی سەربازیی تورکیە بۆ ئەو بەشەی کوردستان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوایان لە دەوڵەتی تورک کرد کە ئەو پرسە لە ڕێگای دیالۆگەوە چارەسەر بکات.

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە، هەروەها داوای لە تورکیە کردووە کە هێزی سەربازیی خۆی لە سەمیساخ و لەتیفۆ لە سەر سنووری قامیشلوو بکشێنێتەوە.