کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو و دوای راگوێزرانی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی توندی برینەکانی گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەحمەد رەسوڵی تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بوو.
ئەم هاووڵاتییە کوردە خەڵکی گوندی هیلوێی ناوچەی نەڵاسی سەردەشتە کە پاش تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە راگوێزرا.
ئەحمەد رەسوڵی کە لە سنووری قاسمەڕەشی سەردەشت تووشی ئەم رووداوە بووە، رۆژی رابردوو، بە هۆی قووڵی برینەکەی گیانی لە دەست داوە.
لەم پەیوەندییەدا، راپۆرتە گەیشتووەکان لە پیرانشاریش باس لەوە دەکەن کە چەند رۆژ پێشتریش، هاووڵاتییەکی کورد لەگەڵ منداڵەکەی تووشی تەقینەوەی مین بوون و گیانیان لە دەست داوە.
شوناسی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، عومەر عەلیوەند و کچەکەیشی نارین راگەیەندراوە.
نارین پاش تەقینەوەی مین و لێکەوتنی پارچەی مین، بۆ نەخۆشخانەی ئورمیە گواستراوەتەوە و پاش دوو رۆژ بە هۆی قووڵی برینەکەی گیانی لە دەست دا.
بە پشت بەستن بە ئامارە بڵاو کراوەکان، لە سەرەتای وەرزی زستانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ١٢ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین لە کوردستانی ئێراندا کوژراو و بریندار بوون.
ئاویەر.ت