كوردستان میدیا: دۆخی ئابووریی ئێران له هێڵی سوور نیزیك بووه‌ته‌وه و داته‌پینی ئابووریی ئەو وڵاتە به‌رده‌وامه.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئه‌رسه‌لان فهتحیپوور، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووریی مه‌جلیسی ڕێژیم له چواره‌مین دانیشتنی خولی شه‌شه‌می سینفه‌كانی ئێران، وێڕای هۆشداریدان له‌مه‌ڕ به‌رده‌وامیی داته‌پینی ئابووری، ڕایگه‌یاندووه: دۆخی ئابووریی وڵات زۆر خراپه و له هیڵی سوور نیزیك بووه‌ته‌وه.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی ٩٤، ده‌وڵه‌ت ٣٤ هه‌زار میلیارد تمه‌ن بودجه‌ی بۆ كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان دیاری كردووه، به‌ڵام به‌پێی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووری، پاش تێپه‌ڕینی ٩ مانگ، تا ئێستا ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕیاڵیش له‌م بودجه به به‌شه پێوه‌ندیداره‌كان نه‌دراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رشاد مۆقیمی جێگری ڕێكخراوی برنامه‌ڕێژیی و كاروباری ئابووریی شارۆچکە پیشەییه‌كان، ڕایگه‌یاندووه كه هه‌نوكه نیزیك به ٣٠%ی یه‌كه پیشەییه‌كان به كه‌متر له ٥٠%و ٢٩%یش به توانایی كه‌متر له ٧٠% درێژه به چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها جێگری پارلمانیی سه‌ركۆماری ڕێژیم، له‌م دانیشتنه‌دا ڕایگه‌یاندووه كه قه‌رزی ده‌وڵه‌ت به یه‌كه ئابورییه‌كان زیاتر له ١٠ هه‌زار میلیارد تمه‌نه.