كوردستان میدیا: ئابووریناسان وێڕای هۆشداریدان له‌مه‌ڕ زیادبوونی نرخی هه‌ڵاوسان ده‌ڵێن: پێویسته ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ڕ پرسی نه‌خدینه‌یی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بدۆزێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ابرار اقتصادی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی خۆیدا نووسیویه‌تی: به وته‌ی كارناسانی بواری ئابووری، ئه‌گه‌ری دووپاتبوونه‌وه‌ی هەڵکشانی نرخی هه‌ڵاوسان له ئابووریی ئێران‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك كه كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت، بوونی هه‌یه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه: مۆحسێن ته‌باته‌بایی، ئابووریناس، سه‌باره‌ت به قه‌یرانی زیادبوونی نه‌خدینه‌یی، به‌سه‌رنجدان به گۆڕانی سیاسه‌ته دراوییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ: به‌پێی تێئۆرییه‌كانی زانستی ئابووری، پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له نێوان زیادبوونی نه‌خدینه‌یی و گه‌شه‌ی هه‌ڵاوسان بوونی هه‌یه. به‌م پێیه‌ش پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند مانگی داهاتوودا ڕه‌وتی هه‌ڵاوسان به‌رده‌وام بێت و ته‌نانه‌ت زیادیش بكات.
هه‌ر له‌مباره‌وه بانكی ناوه‌ندیی ئێران له نوێترین ئاماری خۆیدا بۆ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، ئاشكرای كردووه كه هه‌ڵاوسانی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان له‌م مانگه‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو ٧.٨%زیادی كردووه.