کوردستان میدیا: هێزه ئەمنی و ئینتزامییەکان رێژیم له شاری بانە هێرشیان کردووەتەسهر گوندی چۆمان و دەستیان بەسەرشتومەکی هاووڵاتیاندا گرتووە.
بهپێی ههواڵی گهیشتوو به ماڵپهڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکهوتی ١١ی رێبەندانی ١٣٩٣ی ههتاوی، هێزهئەمنی و ئینتزامییهکان رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران پێشیان لە هاووڵاتیان دەگرن و بهدانانی بۆسه بۆ کۆڵبهرهکوردهکان ژیانی هاووڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە و پاشان دەچنە ناو گوندی چۆمان و دەست بەسەر زیاتر لە ٣ هەزار لیتر سووتەمەنی هاووڵاتیان دادەگرن.
به وتهی هاوڵاتییانی ئهو ناوچهیه، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هێزێکی بەرچاو سەر لە ئێوارەی رۆژی شەممە دەچنە ناو گوندی چۆمان و دەست بەسەر زیاتر لە ٣ هەزار لیتر سووتەمەنی هاووڵاتیان دادەگرن.
لەو پەیوەندییەدا رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٩ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، دوای دابەزینی پلەی کەش و هەوا و بارینی بەفر لە ناوچە سنووریەکانی پیرانشار، ٢ کۆڵبەری کورد تووشی رەقبردوویی بوون و گیانیان لە دەست دا.
هەروەها رۆژی پێنج شەممە، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵكی گوندی باغانی سەر بە سەرشیوی مەریوان، سەرقاڵی کۆکردنەوەی گیای مازوو کە جۆرێک گیای دەرمانییە؛ بوون کە لە دەورووبەری کۆنە پایگای سپای پاسداران تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بوون.
هاووڵاتیانی ناوچە سنووریەکانی کوردستان بە هۆی بێکاری و نەبوونی داهاتی پێویست روو لە کۆڵبەری لە ناوچە سنووریەکان و خڕکردنی گیاوگۆڵە دەرمانییەکان دەکەن و ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسانە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران و تەقینەوەی مینە چیندراوەکانی سەردەمی شەڕی عێراق و رێژیمی ئێران، رنوو و رەقبردوویی گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
گادەر.د