کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی پاسەوانانی سنووریی رێژیمی ئێران بۆ سەر گوندی \"چیاڕەزا\"ی هەرێمی کوردستان

20:02 - 21 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: هێزەکانی پاسەوانیی سنووری رێژیمی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر مەڕوماڵاتی گوندی چیاڕەزای هەرێمی کوردستان و بە هۆی تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانەی رێژیم شوانێک بریندار بووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، لە گوندی تیلەکۆ سەربە سەرپێڵی زەهاو هێزەکانی پاسەوانی سنووریی رێژیمی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر مەڕوماڵاتی دانیشتوانی گوندی چیاڕەزای هەرێمی کوردستان و بە هۆی تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانەی رێژیمی ئێران شوانێک بە توندی بریندار دەبێت.

ئەو شوانە دوای برینداربوونی تەلەفوون بۆ خاوەن مەڕوماڵاتەکە کە ناوی هوشیار کوڕی نووری بووە دەکات و نەیهێشتووە مەڕەکانی ببەن و تەنانەت خۆشیان بۆ ئێران بردووە و ئێستا لە بەندیخانەی رێژیمە.

مەڕوماڵاتی ناوبروا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان بووە و بە دەیان کیلۆمیتر لە خاکی ئێران دوور بووە و پاسدارانی رێژیم سنوورەکانیان بەزاندووە و ئەو مەڕوماڵاتانەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و ئیستاش داوای نامەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیە دەکەن کە ناوبراو بتوانێت مەڕەکانی وەرگرێتەوە.