کوردستان میدیا: حه‌سه‌ن كه‌ره‌می، فه‌رمانده‌ری یه‌كه تایبه‌تییه‌كانی هێزی ئینتزامی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران، دوێنێ هه‌ینی ٦ی سه‌رماوه‌ز به ڕاشكاوانه باسی كرد، یه‌كه تایبه‌تییه‌كانی، هێزی ئینتزامیی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران، به مه‌به‌ستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵه تێكده‌رانه‌كان و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران جێگیر كراون.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی كه به‌نیازن بهشێكپی دیكه له یه‌كه تایبه‌تییه‌كانیان به‌ڕێ كه‌ن بۆ سه‌ر سنووره‌كانی نێوان ئێران و عێراق. ناوبراو ڕوونی كرده‌وه كه هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران یه‌كه تایبه‌تییه‌كانی هێزی ئینتزامی له شوێنگه‌لێكی تایبه‌تی به مه‌به‌ستی به‌رپرچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان جێگیر ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌واڵه‌دا جێگه‌ی باسه ئه‌م بابه‌ته‌یه كه، حه‌سه‌ن كه‌ره‌می به ئاشكرا ڕایگه‌یاند له ئێستادا یه‌كه تایبه‌تییه‌كانی هێزی ئینتزامی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران جێگیر كراون و ئێستاكه‌ش هه‌ندێ یه‌كه‌ی تایبه‌تی دیكه له شوێنگه‌لێكی تایبه‌تیدا به مه‌به‌ستی چاوه‌دێریی هه‌ڵكه‌وته و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كاندا جێگیر كراون.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ڕێژیم هێمایه‌كی بۆ ئه‌و شوێنه تایبه‌تییانه نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌یكه باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كه تایبه‌تییه‌كانیان له ده‌روه‌ی سنووره‌كانی ئێران جێگیر كراون، پیشانده‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه كه له‌مێژه هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران له ده‌روه‌ی سنووره‌كانی ئێران بنكه و باره‌گایان هه‌یه و جگه له كاری تێرۆریستی و سیخوڕی، به فه‌رمی ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن.