![](/weney-mallperr/13109.jpg)
کوردستان میدیا: حەسەن جابرئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کاروباری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، بەیانییەی یەکیەتیی عەرەبیی سەبارەت بەوەیکە ڕێژیمی ئێران دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا دەکات و ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمنییەت و ئاشتیی ناوچەکە، بە دوژمنانە وەسف کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزیرانی کاروباری دەرەوەی یەکیەتیی عەرەب، لە کۆبوونەوەیەکی نایاساییدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە قاهیرە بەڕێوە چوو، لە بەیانییەیەکدا ڕایانگەیاند کە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی عەرەبیدا، هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمنییەت و ئاشتیی وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
لەو بەیانییەدا داوا لە ڕێژیمی ئێران کراوە کە کۆتایی بە هەڵخراندنی کەمینە نەتەوەیی و ئاینییەکانی ناوچەکە بێنێت، ئەوەش ناڕەزایەتیی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕێژیمی ئێرانی لێکەوتەوە.
هەروەها لە چوارەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی عەرەب و ئەمریکای لاتیندا کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، بەڕێوە چوو، داوایان لە ڕێژیمی ئێران کرد کە دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچەکەدا نەکات.
لەو کۆبوونەوەیەدا، هەڵسوکەوتەکانی ڕێژیمی ئێران کە بوونەتە هۆی ئەوەیکە ئەمنییەت و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا تێک بچێت، مەحکووم کراوە.
پێشتریش، عادڵ ئەلجۆبەیر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامهوانیدا، ڕێژیمی ئێرانی بە داگیرکەر لەقەلەم دابوو و داوای لەو ڕێژیمە کرد کە کۆتایی بە سیاسەتی داگیرکارانە و دەستێوەردانی لە ناوچەكهدا بێنێت.
لەو پێوەندییەدا، کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، چالاکییەکانی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی لە ناوچەکەدا، تاوتوێ کرد.
ئێد ڕۆیس سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە چالاکییە تێکدەرانەکانی سپای پاسداران و ڕۆڵی تێکدەرانەی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەکەدا، دەخەنە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
ڕۆیس لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران، تۆکمەتر لە جاران لە سووریەدا شەڕ دەکات و توندوتیژیی زیاتر لە وڵاتانی یەمەن و چەند وڵاتی دیکە دەنێتەوە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران لە ڕێژیمی ئەسەد، بووەتە هۆی ئەوەیکە داعش زیاتر بەهێز بێت.
ئێد ڕۆیس لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند کە بە لابردنی گەمارۆئابوورییەکان لەسەر ئەو وڵاتە، دەیان میلیارد دۆلار پارە دەخرێتە دەست سپای پاسداران و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە دەستی ئەو ڕێژیمە بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە ئاواڵەتر بێت.
سێناتۆرە کۆماریخوازەکانی ئەمریکا متمانەیان بە ڕێژیمی ئێران نیە و لە دانووستان لەگەڵ ئەو ڕێژیمە ناڕازین.