كوردستان میدیا: به‌پێی هه‌واڵی ڕادیو فه‌ردا، به‌رپرسانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌دا له‌گه‌ڵ توركیه، له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران، دانی یارمه‌تی دارایی سێ میلیارد یورۆیی به توركیه و خێراتر كردنی دانووستانه‌كانی ئه‌ندامبوونی توركیه و ئاسانكاریی ڕێساكانی ڤیزا بۆ شارۆمه‌ندانی توركیه ڕێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، دۆناڵد تاسك، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كیه‌تی ئورووپا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز، به ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتی كه ئه‌م یارمه‌تییانه له چه‌ند قۆناغدا به‌پێی به‌ڕێوه‌بردنی به‌ڵێنییه‌كانی توركیه له‌م بواره‌دا ده‌درێت به ئانكارا و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی به‌ڵێنییه‌كانی توركیه هه‌موو مانگێ هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیه، له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تاسك، ئه‌م ڕێككه‌وتنه به ده‌سپێكی وه‌رزێكی نوێ له پێوه‌ندییه‌كانی توركیه له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی ئورووپا و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له‌م ده‌سته له ١١ ساڵی ڕابردوودا وه‌سف كرد.
داوود ئۆغڵوو ئه‌وه‌شی زیاد كرد كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بڵێنییهكانی له‌هه‌مبه‌ر یه‌كیه‌تی ئورووپا بۆ پێش‌گرتن له هێرشی شه‌پۆلی نوێی په‌نابه‌رانی خه‌ڵكی سووریه بۆ ئورووپا و به‌ڕێوه‌به‌ریی قه‌یرانی زاڵ له‌م بواره‌دا جێبه‌جێ ده‌كات.
به وته‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیك به ٩٠٠ هه‌زار كه‌س كه له ئه‌نجامی كێشه و ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیین، ئه‌فریقا و ئاسیا ئاواره بوون، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چوونه‌ته نێو یه‌كیه‌تی ئۆرووپا كه زیاتر له ٦٠٠ هه‌زار كه‌سیان له توركیه‌وه له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه چوونه‌ته نێو یوونان و له‌وێڕا چوون بۆ دیتر وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كیه‌تی ئورووپا.