کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد میداڵی زێڕی بە دەست هێنا

16:18 - 2 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: محەممەد خانی، تێکواندوکاری کورد خەڵکی کرماشان، پلەی یەکەمی لە رکابەرییە جیهانییەکانی کورەی باشوور بە دەست هێنا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، محەممەد خانی مێرمنداڵی کوردی خەڵکی کرماشان لە رکابەرییە جیهانییەکانی کورەی باشوور کە لەشاری موجوی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو، توانی میداڵی زێر بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو وەرزشوانە کوردە لە کێشی ٦٥کیلۆدا لەگەڵ بەرامبەرەکانی کە لە قەزاقستان و روسیەوە لە بەشی فیناڵی ئەو رکابەییەدا بەشدار بوون توانی بەسەریدا سەر بکەوێ و میداڵی زێڕ بە دەست بێنێت.

هەروەها، محەممەد خانی لە رکابەرییەکانی پاڵەوانیەتی ئاسیا کە لە چین تایپە بەڕێوەچووبوو توانیبووی میداڵی زێر بە دەست بێنێت.

رکابەری تێکواندوی مێرمنداڵانی جیهان بە بەشداری ٤٦٥ تێکواندوکار لە ٥٩ وڵات لە حاڵی بەڕێوەچوون دایە.