كوردستان میدیا: سه‌ره‌ڕای هاتوچۆی هه‌یئه‌ته بازرگانییه‌كانی ئێران و ئورووپا له پاش ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوكی و بانگه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌مه‌ڕ باشتر بوونی دۆخی ئابووریی و بازرگانیی ئه‌م وڵاته، ئاستی بازرگانیی هه‌ردوولا ١١% كه‌می كردووه.
ڕۆژنامه‌ی صبح اقتصاد به پشت به‌ستن به ئاماره‌كانی یۆروئێستات بڵاوی كرده‌وه، ئاڵووێره بازرگانییه‌كانی نێوان یه‌كیه‌تیی ئورووپا و ئێران له پاش واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوكی دابه‌زینی ١١%ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له مانگی جولای ٢٠١٥دا، ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوكی واژۆ كرا و ڕێژیمی ئێران بانگه‌شه‌یه‌كی بێسنووری له‌مه‌ڕ باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی ئابوریی وڵاته‌كه‌ی له پاش به‌رجام خسته‌ڕێ، به‌ڵام به‌پێی دوایین ئاماره‌كان ئه‌م بارودۆخە نه‌ته‌نیا باشتر نه‌بووه به‌ڵكوو شاهێدی خراپتربوونی ئه‌م كهشودۆخه بووه.
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه، ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و ئورووپا له مانگه‌كانی ئوت و سێپتامبری ٢٠١٤دا بریتی بووه له ١.٢٨٨میلیارد یۆرۆ كه ئه‌م ڕێژه له هه‌مان بڕگه‌ی زه‌مه‌نیدا، بۆ ئه‌مساڵ بۆ ١.١٤٠میلیارد یۆرۆ كه‌می كردووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ڕێژه‌ی هاورده‌ی ئورووپا له ئێرانه‌وه له دوو مانگی ئوت و سێپتامبردا ٢٧% كه‌می كردووه كه بریتی بووه له ١٦٨ میلیۆن یۆرۆ كه ئه‌م ڕێژه له ساڵی ڕابردوودا ٢٣٣ میلیۆن یۆرۆ بووه.
هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپا بۆ ئێرانیش ٨% كه‌می كردووه و له ١.٠٥٥میلیارد یۆرۆوه گه‌یشتۆته ٩٧٥ میلیۆن یۆرۆ.