کوردستان میدیا: كۆمیتەی چاپەمەنی یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی کوردستانی ئێران، پەرتووكی وەزارەتی ئیتلاعات و ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران چاپ و بڵاو كردەوە.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، كۆمیتەی چاپەمەنی یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پەرتووكی وەزارەتی ئیتلاعات و ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی و چاپ و بڵاوی كردەوە.
ئەم پەرتووكە لە لایەن كۆمیسیۆنی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی كتێبخانەی كۆنگرێسی ئامریكا لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی بە زمانی ئینگلیزی ئامادە كراوه.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم پەرتووکە بە زمانی ئینگلیزی، كەیهان یووسفی، سکرتێری گشتیی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەم پەرتووکەی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی.
پەرتووکی وەزارەتی ئیتلاعات و ئەمنیەتیی كۆماری ئیسلامی ئێران باس لە قەبارە و ستراكتۆری وەزارەتی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران، ئۆپراسیۆنەكانی ئەم وەزارەتە، مێژوو، تیرۆری دژبەران، دزە لە نێو ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی ئێران، بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئاژانسە بیانیەكان و ... هتد دەكات.
ئەم پەرتووكە هەنووكە لە بنكەی یەكیەتیی خوێندكارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەست دەكەوێت.

کەیهان یووسفی، وەرگیڕی پەرتووکی وەزارەتی ئیتلاعات و ئەمنیەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران