کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاندنی دار بەڕوو لە سەردەشت

14:46 - 23 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: لە درێژەی چالاکیی ژینگە پارێزی لە کوردستان، هاووڵاتییانی سەردەشتی و چالاکانی ژینگە پارێزی، دار بەڕوویان چاند.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، چالاکانی ژینگە پارێزی نوژینی نەڵاس لەگەڵ چالاکانی ژینگە پارێزی سەردەشت، دار بەڕوویان چاندووە.

لە ماوەی ئەم هەوڵە ژینگە پارێزییەدا، لانیکەم ٥٠ هاووڵاتیی کورد سەدان دار بەڕوویان چاند.

یەکێک لە چالاکانی ژینگە پارێزی لەو بارەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاندووە: ئێمە لاوانی کوردی ناوچەی سەردەشت، بە مەبەستی گرینگیدان بە ژینگە و ژینگە پارێزی و پێش گرتن بە فەوتانی دارستانەکانی کوردستان، دار بەڕوومان چاند.

لەم پەیوەندییەدا، دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ١٤ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئەندامانی ژینگەپارێزی ماپرێسی جوانڕۆ لەگەڵ چالاکانی دیکەی ژینگە پارێزی، ٥ هەزار دار بادامیان چاند.

هەروەها ماوەیەک لەمەوبەریش، ژمارەیەک لە چالاکانی ژینگەپارێزی بە ئامانجی سەقامگیر بوونی ژینگە ٦ هەزار داری بنەیان لە باینگانی سەر بە ناوچەی شارستانی پاوە چاند.

ئاویەر.ت