كوردستانمیدیا: دوابه‌دوای ڕووداوه‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵ (مه‌ننا) كه تێیدا كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له حاجییه‌كانی ئێرانیش گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ڕه‌خنه‌ی توندیان ئاراستەی حكوومه‌تی سعوودیه کرد کە توانایی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی حه‌جی نییه و ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ڕێوه‌به‌ر بوایه‌تین نه‌مانده‌هێشت ڕووداوی له‌و شێوه ڕوو بدات، کەچی له ڕه‌وتی ڕێوڕه‌سمی ئه‌ربه‌عینی ئەمساڵدا كه بهرنامهڕێژییهكهی ڕێژیمی تاران كردبووی، كاره‌ساتی هاوشێوه هاته ئاراوه.
ڕادیۆ فه‌ڕانسه له هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه، مینیبووسێك كه ١٩ تهوافكهری ئه‌ربه‌عینی تێدا بووه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه و له جادەی هه‌راز له باكووری ئێران، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووه كه لە کۆی سەرنشینەکانی مینیبووسەکە، ته‌نیا ٣ كه‌س زیندوو ماون.
هه‌روه‌ها به‌هۆی بێبه‌رنامه‌یی به‌رپرسانی حكوومه‌تی، قه‌ره‌باڵغییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له نێوان جاده‌كانی پارێزگای ئیلام و به تایبه‌تی جادەی ئیلام بۆ مێهراندا دروست بووه. هه‌روه‌ها له‌باری دابین كردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون و حهوانهوهشهوه تهوافكهران تووشی گه‌لێك كێشه و ئاریشه بوونه‌ته‌وه.
هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م بارودۆخه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌رپرسانی حكوومه‌ت هیچكات وه‌ك پێویست گرینگی‌یان به پارێزگا كوردنشینه‌كان و یه‌ك له‌وان ئیلام نه‌داوه و به‌هۆی دابین نه‌كردنی پێداویستی و كه‌لوپه‌لی ته‌ناهی (له‌وانه ڕێگه‌وبانی ئیستاندارد و شوێنی مانه‌وه‌ی موسافیر و ....) بۆ دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه، له وه‌ها ڕێوڕه‌سمێكدا تهوافكهرانیش ده‌بێ ئه‌و كێشه و ئاریشانه به‌گیان بكڕن.