![](/weney-mallperr/13094.jpg)
کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران بە ناوەند و بنکە خزمەتگوزارییەکانی خۆی ڕاگەیاندووە کە بۆ پێش‌گرتن بە ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران، هەموو هێز و ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن و تا كاتی ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان چاوپۆشی له قه‌رزه‌كانیان بكه‌ن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، وەزارەتی کشوەر لە نامەیەکدا بە شیرکەتەکانی ئاو، بەرق، گاز، مخابەرات، ئابفای گوند و شاری ڕاگەیاندووە کە بۆ پێش‌گرتن بە ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران، ئەو کەسانەی پارەی قەبزی ئاو، بەرق، تەلەفوون و گازیان نەداوە، تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان وازیان لێ بهێنن.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی کشوەری ڕێژیمی ئێران بۆ ئەو شیرکەتانە لە کاتێکدایە کە بەپێی ناوەڕۆکی نامەکە بە هۆی ئەوەیکە لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خۆبرێگان و دەیەمین خولی مەجلیسی شوورای ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تی سه‌ر هه‌ڵنه‌دا، به‌مشێوه‌یە ده‌یانهه‌وێ فێڵ له خه‌ڵك بكه‌ن و تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان زه‌خت له خه‌ڵك نه‌كه‌ن.
لەو نامەیەدا هەموو ئیدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە شار و پارێزگاکان ئەرکدار کراون کە ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەن.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران هەمووکات لە کاتی هەڵبژاردنە شانۆییەکانی خۆیدا، دەست دەداتە چەواشەکاریی و بەم جۆرە خەڵک دێنێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەیهەوێ به‌ردەم حه‌وزه‌كانی ده‌نگدان قه‌ره‌باڵغ پیشان بدات و به دونیای ده‌ره‌وه بڵێ كه ڕه‌وایی له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
ئەمساڵیش لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکان‌دا، ئەو بڕیارەی داوە و فەزای سیاسی لە نێوخۆی وڵات‌دا بۆ بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی ئاوەڵاتر كردووه.

![13093.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13093.jpg)