کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی منداڵانی بێبەش بوو لە خوێندن ١ میلیۆن كەسە

14:48 - 3 بەفرانبار 2715

كوردستان میدیا: لە حاڵێكدا كە ماوەی ٢٢ ساڵە كۆماری ئیسلامی ئێران كۆنوانسیۆنی مافەكانی منداڵی واژۆ كردووە، لانیكەم هەنوكە ١ میلیۆن منداڵ لە مافی خوێندن بێبەش بوون كە ئەمە بەپێەوانەی كۆنوانسیۆنی ئاماژەبۆكراوە.

هەواڵدەری ئیسنا لە زاری سەرۆكی كۆنوانسیۆنی مافەكانی منداڵ (ئێران)، مزەفەر ئەلوەندی، بڵاوی كردەوە: هەنوكە ١ میلیۆن منداڵ لە مافی خوێندن بێبەرین، هەروەها ٧٠%ی ئەو منداڵانەی كە توشی ئەنجامدانی تاوانێك دەبن لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان وازیان لە خوێندن هێناوە یان لێی دور كەوتوونەتەوە.

بەپێی دوایین لێكۆڵینەوەكان گرینگترین هۆكارەكانی وازهێنان لە خوێندن لە نێو قوتابیانی ئێرانی بریتین لە: هەژاری و بێ‌ دەرەتانی ماڵی، نەبوونی هاندەر و پاڵپشت، بێ‌ هیوایی بە داهاتوو، نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ خوێندن، توندوتیژییە بنەماڵەییەكان و توندوتیژی نێو قوتابخانە و ناوەندە فێركارییەكان، كەمیی كەرەستەی خوێندن و ... .

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی خوێندنی ٩٢ – ٩٣دا زیاتر لە ١١٠ هەزار كەس لە قۆناغی نێونجی دووهەم (دواناوەندی پێشوو) لە شاری تاران وازیان لە خوێندن هێناوە كە ئەم ڕێژە لە پارێزگاكانی دیكە و بەتایبەت پارێزگا سنورییەكان كە نەتەوەكانی ئێرانی تێدا نیشتەجێیە گەلێك زیاترە بەڵام ئۆرگانە پێوەندیدارەكان ئامادە نین ئامارێكی ڕاستەقیە لەمبارەوە بدركێنن.