![](/weney-mallperr/14015.jpg)
کوردستان میدیا: ٧٥ ژینگه پارێزی سەر به ئیدارەی سەرچاوه سروشتیەکانی پارێزگای کەهگیلویه و بویرئەحمەد ٥ مانگه که حەقدەستی مانگانەیان وەر نەگرتووه.
بەپێی ڕاپورتی ئاژانسی هەواڵدەریی مهر سەر بە ڕێژیم، عزەت الله بهشتی بەڕێوبەری گشتیی ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەکانی پارێزگای کەهگیلویه و بویرئەحمەد ڕایگەیاندووە : حەقدەستی ٧٥ ژینگه پارێزی سەر به ئیدارەی سەرچاوه سروشتیەکانی پارێزگای کەهگیلویه و بویرئەحمەد ٥ مانگه که پێیان نەدراوە.
بەهێشتی له درێژەی وتەکانی گوتوویەتی: بێجگه له نەدانی پارەی مانگانە، نەبوونی ئیمکاناتی پێویست و کەمبوونی ڕێژەی نەفەرات بووەته هۆی دڵساردی هێزه ژینگه پارێزەکان و بۆیه لەم ساڵانەدا له نێو بردنی سەرچاوه سروشتیەکان بەربڵاوتر و زۆرتر بووە.
تا دوو ساڵی ڕابردوو تەنیا ٧٦ ژینگه پارێز چاودێری له سەرچاوه سروشتیەکانی پارێزگای کهگیلویه و بویرئەحمەدیان دەکرد.
به وتەی بەهێشتی، له کەهگیلویه و بویرئەحمەد بەرانبەر به هەر ٢٠هزار هکتار، تەنیا یەک ژینگه پارێز بوونی هەبوو که ئەمه وەڵامدەری دۆخەکە نییه.
زیاتر لەسەدا ٩٠ی پارێزگای کەهگیلویه و بویرئەحمەد بەله دارستان و لەوەڕگه پوشراوه.
ڕێژیمی فاشیستی-مەزهەبیی ئێران به بێ لەبەرچاوگرتنی دۆخی ژینگەی زاگروس پشت گوێ خستنی دارستانەکانی کوردستان و له نێو بردنی سەرچاوه سروشتیەکان له درێژەی سێ دەیەی ڕابردوو تا ئێستا تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ له نێو بردنی ژینگەی بێ وێنەی کوردستانیان تەرخان کردووه.