کوردستان میدیا: کانوونی نووسەرانی ئیران بە بۆنەی ١٣ی سەرماوەز، ڕۆژی بەرنگار بوونەوە دژی سانسۆر، وەکو نەریتێکی ساڵانەی خۆی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بە کەشی تەژی لە سانسۆری وڵاتی ئێران کردووە.
کانوونی نوسەرانی ئێران کە هەردەم هەڵوێستی بەرامبەر بوونی سانسۆر لە ئێراندا گرتووە، لە ڕاگەیەندراوی ئەمساڵی خۆیدا، دەڵێت؛ ئەگەر خۆڕاگریی خەڵک و نووسەران و هونەرمەندانی دژ بە سانسۆر نەبوایە، ئێستاکە ئێران هەڵدرابووە قووڵایی سەدەکانەوە. هەروەها لەو ڕاگەیەندراوەدا کە لە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزدا بڵاویان کردۆتەوە، ڕەخنەی توندیان لە سیاسەتی ڕاوەستاو لەسەر قەڵاچۆی فەرهەنگی گرتووە.
کانوونی نووسەرانی ئێران لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان داوەتە ڕێژەی زۆری کتێبە بێخوێنەرەکانی نێو کتێبخانە گشتییەکان و هەروەها دابەزینی خێرای، تیراژی کتێبەکان ( ٣٥٠ دانە کتێب بۆ ٨٠ میلیۆن حەشیمەت) لە ئێران و دەڵێت، ئەمە دەرئەنجامی چەند دەیە سانسۆرە کە لە هەموو شوێنێکی ئێران دیاری داوە.
بە گوتەی کانوونی نووسەران دۆخی سینەما، شانۆ و مۆسیقای ناحکومیی و سەربەخۆی ئێران لە چاپەمەنییەکەی باشتر نییە و ئەوانیش لە دۆخێکی ئاستەمدان و دەڵێت: ئەوەی بەسەر کتێبدا هاتووە، لە باری دەرئەنجامەوە لە سووتاندنی کتێب مەترسیدارترە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کانوونی نووسەرانی ئێراندا ئاماژە بە سانسۆری دەنگی ژنان وەکوو نیوەی حەشیمەتی ئێران، سانسۆری مۆسیقا، سانسۆری سەرچاوەکانی زانیاریی ئازاد، سانسۆریی حکوومەتیی ڕۆژنامەکان و سڕینەوەی ژۆرنالیسمی سەربەخۆ، سانسۆری ئینتێرنێت و فیلتێرینگی سایتەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دانانی پارازیت لەسەر کاناڵە ماهوارەییەکان و...هتد، کراوە.
کانونی نووسەرانی ئێران، لە ساڵی ١٣٧٨دا، ڕۆژی ١٣ی سەرماوەزی هەموو ساڵێکی بۆ بیرئانینی محەممەد مۆختاری و محەممەد جەعفەر پوویەندە، ئەو دوو نووسەرەی کە ئەندامی کانوونی نووسەران بوون و لە ڕەوتی قەتڵە زنجیرەیییەکانی ئێراندا کوژران بە ڕۆژی خەبات لە دژی سانسۆر ناودێر کردووە.