کوردستان میدیا: بوودجەی پەروەرد و فێرکردنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەزاران میلیارد تمەن کۆرت هاتووەتەوە و ئەوەش لە کاتێکدایە کە بوودجە سپای تیرۆریستی پاسداران زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، محەممەد بەتحایی جێگری گەشەی بەڕێوەبەری و پشتیوانیی وەزیری پەروەردە و فێرکردن ڕایگەیاندووە کە ئەو وەزارتخانەیە ئەمساڵ دوو هەزار میلیارد تمەن بوودجەکەی کورتی هێناوەتەوە.
بەتحایی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم لەبەشێکی قسەکانیدا گوتوویەتی کە کورتهێنانی بوودجەی پەروەردە و فێرکردن لە ئێراندا مەسەلەیەکی بەردەوامە و ئەو وەزارەتخانەیەش وڵامدەریی داواکارییەکان نیە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە کە کورتهێنانی دوو هەزار میلیارد تمەنی بوودجە لە کاتێکدایە کە ئەو وەزارەتخانەیە لەگەڵ کورتهێنانی ٦٠٠ میلیارد تمەنی دیکە بوودجه بەرەوڕوویە.
ئەمانە لەحاڵێكدایە كە ناوەندە پێوەندیدارەكانی ڕێژیمی ئێران بەبەردەوامی بانگەشەی فێر بوونی زانست و زانیاری لە ئێران دەكەن، بەڵام بەوتەی كۆمەڵناسان و پسپۆڕان ئەو قسانە تەنیا پڕوپاگەندەن و نرخی نەخوێندەواری لە ئێران و بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکان هەر وەک خۆی ماوەتەوە و کەم نەبووەتەوە.
بە پێێ ڕاپۆرتەکان، لە حاڵێکدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە منداڵانی ئێران، لە خوێندن و قوتابخانە بێبەشن، ڕێژیمی ئێران بەردەوام لە وڵاتانی دراوسێی پێڕەوی مەزهەبی شیعه سەرقاڵی دروستکردنی قوتابخانه و نەخۆشخانهیە.