کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان/ بڵاوکردنەوەی قەبزی فەرمیی وەرگرتنی بڕە پارەی نەخت لە نێوان خوێندەواران

14:59 - 7 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: یەکێک لە قوتابخانەکانی گوندەکانی سەربە ناوچەی میاندووا بە ناردنی قەبزی فەرمی و بە واژۆی ناوەندی پەروەردە و بارهێنانەوە، لە بنەماڵەی خوێندەواران داوای بڕە پارەی نەختی کردووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، لە قوتابخانەی گوندی سەرچناری سەر بە ناوچەی میاندواو لەلایەن ناوەندی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارەوە، قەبزگەلێک لە نێوان قوتابیان بە مۆرکی فەرمی ناوندی پەروەردە و بارهێنان بۆ وەرگرتنی بڕە پارەی دیاری کراوی ١٠٠ هەزار ریاڵی، بڵاو کراوەتەوە.

بە پشت بەستن بە یەکێک لەو نامەگەلە کە کە بە مالپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ئەو هەنگاوە کردەکییە لە ژێر ناوی خەڵات بۆ قوتابخانە دەستی پێکردووە.

هەر لەم پەیوەندییەدا و بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ناوەندی پەروەردە و بارهێنانی مەولەویی میاندوواویش بە هەناردنی نامەیەکی فەرمی لە قوتابیان داوای بڕە پارەی نەختی کردووە.

لە ناوئاخنی نامەکەدا ئامانج لە وەرگرتنی ئەم بڕە پارەیە هوشمند سازی کلاس، شن‌ریزی، نوژەن کردنەوە و جایگزینی بخاریهای قبلی هاتووە.

ماوەیەک لەمەوپێش، بەرپرسانی قوتابخانەی ٢٢ بهمنی پیرانشار بە قوتابیانیان راگەیاندووە کە بۆ وەرگرتنەوەی کارنامەی تێرمی یەکەمی تاقیکردنەوەکانیان، دەبێ بڕە پارەیەکی دەسنیشان کراو بدەن.

لە ئەو نامەیەی کە بۆ سەرپەرەستی قوتابیانی قوتابخانە هەنێردرابوو، بڕی پارەی ٢٠ هەزار تمەن لە بنەماڵەی قوتابیان داوا کرابوو.

لە ماوەی چەند سالی رابردوودا، تەرخان نەکردنی تێچووی پێویست بۆ قوتابخانە لە کوردستان، تێچووی بەڕێوەبەری قوتابخانە و پێداویستیی و کەرەستەی پێویستی قوتابخانەکانی خستووەتە سەر شانی سەرپەرەستی قوتابیان.

راپۆرتی گەییشتوو باس لەوە دەکات کە بە هۆی گوشاری ئابووری، کەمیی داهات و هەژاری، زۆربەی بنەماڵەی قوتابیان توانای دانی ئەو پارەیان بە قوتابخانەکان نییە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە ژماریەکی بەرچاو لە قوتابیانی قوتابخانەی گوندەکانی ناوچە کوردنشینەکان لەگەڵ مەترسی بێبەش بوون لە خوێندن و بەرەوڕوو ببنەوە.

بەپێی بەندی یەک ماددەی ٢٦ی جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ لە پەیوەندی لەگەڵ پەروەردە و بارهێنانی خۆڕایی و گشتی وا هاتووە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا مافیان هەیە لە پەروەردە و بارهێنانی خۆڕایی بەهرەمەند بن و ئیدارەی پەروەدە و بارهێنان دەبی لانیکەمی پێداویستییەکانی پەروەردەی سەرەتایی خۆڕایی بۆ هاووڵاتییان دابین بکات.

لە بەشی \'\'ئەلف\'\' لە بەندی ٢ی ماددەی ١٣ی جاڕنامەی جیهانیی مافی ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و پەروەردەی بێ بەرانبەر، کە ئێران ساڵی ١٣٥٤ ناوەڕۆکی ئەو جاڕنامەیەی پەسند کردووە، هاتووە: پەروەردە و بارهێنانی سەرەتایی دەبێ ئیجباری و بەبێ بەرانبەر بێت و تێکڕای کۆمەڵگا بە ئاسانی بتوانن لێی بەهرەمەند بن.

هەروەها له بەندی دووهەمی ئەسڵی سێیەمی یاسای بنەڕەتیی ئێراندا هاتووە: دەوڵەت ئەرکدارە تێکڕای ئیمکاناتی پەروەردە و بارهێنان بۆ هەموو ئاست و قۆناغەکانی خوێندن دابین بکات و هەروەها لە ئەسڵی ٣٠ی یاسای بنەڕەتیی ئێراندا هاتووە، دەوڵەت ئەرکدارە پێداویستییەکانی پەروەردە و بارهێنانی بێ بەرانبەر بۆ هەموو خەڵک هەتا کۆتایی قۆناغی دواناوەندی دابین بکات و خوێندنی باڵاش هەتا ئاستی خۆبژیویی وڵات بە شێوی بێ بەرانبەر پەرە پێ بدات.

زرنە.ک
12154.jpg


12153.jpg