![](/weney-mallperr/9285.jpg)
کوردستان میدیا: بەرزبوونەوەی لەسەدا ١١ی رووداوەکانی کار لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵ و گیان لە دەست دانی ٥٢٢ کەس بە هۆی رووداوە ناسروشتییەکانەوە لە ٥ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، دەرخەری نالەباریی دۆخی بەڕێوبەرایەتی و کۆمەڵایەتی لە شاری ئورمیەدایە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان کە بڵاوبوونەتەوە، لە ماوەی ئەمساڵدا ٣٧٢ پیاو و ١٥٠ ژن بەهۆی رووداوە ناسروشتییەکانەوە گیانیان لەدەست داوە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە زیاترین ئاماری کوژراوەکان پێوەندی بە رووداوەکانی هاتوچۆوە هەیە.
هەروەها ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە بەهۆی رووداوەکانی کار لە شاری ئورمیەدا لە سێ مانگی دەسپێکی ئەمساڵەوە ٢٧٥ کەس رەوانەی نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکان کراون، کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوودا ١١،٣% بەرز بووەتەوە.
رووداوەکانی کار، گازگرتوویی، برینداربوون بە چەکی سارد، بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان، سووتان، خنکان و بەرق گرتوویی و ئیعدام لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدانی ناسروشتی لە ئێران ئەژمار دەکرێن.