کوردستان میدیا: یەکێک لە دەست و پەیوەندییە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لە شاری سەردەشت لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراو کوژرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، یەکێک لە دەست و پەیوەندییەکانی رێژیمی ئێران لە نەڵاسی سەربە ناوچەی سەردەشت بەهۆی تەقەی راستە وخۆ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.
شوناسی ئەو دەستوپەیوەندییەی رێژیم کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە ئەشکەنجە و ئازاری دانیشتووانی ئەو ناوچەیەی دەستی هەبووە، سالار ئەحمەدپوور راگەیاندراوە.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو، هەتا ئێستا لە شوناسی کەس یان کەسانێک کە ئەو دەست و پەیوەندییەی رێژیمیان کوشتووە؛ هیچ زانییارییەک لە بەر دەستدا نییە.
هەر لەم پەیوەندییەدا، چەند رۆژ پێشتریش، پاکانەکانی نێوخۆیی هێزەکانی رێژیمی ئێران لە سەقز و گوڕانی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی نیزامی ٤ کوژراو و برینداری لەیکەوتەوە.
دەوترێت پاش لابردن و دانانی ژمارەیەک لە بەرپرسانی نیزامیی رێژیمی ئێسلامیی ئێران ئێستا زۆرتری بەرپرسانی نوێ کە بە گاردی رێبەری نزیکن، لەگەڵ فەرماندە نیزامییەکانی پێشوو و بەرپرسانی دیکە ناکۆکن.
ئاویەر،ت