کوردستان میدیا: جانمەککێن، لە بارک ئووباما داوای کرد کە لە شەڕی داعش لە سووریە و عێراق دەستێوەردان نیزامی بکات و سوپای ئازادی سووریا پڕچەک بکات و هەروەها ناوچەی دژەفڕین بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتانەدا دابنێ.
بەپێی راپۆرتی العربیە، مەککێن رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئووباما وتەی راوێژکارانی سەبارەت بە راگرتنی هێزی نیزامی لە عێراق و پڕچەک کردنی سوپای ئازادی سووریا رەچاو نەکردووە و ئەمە بووەتە هۆی بەهێزتر بوونی گرووپی داعش.
هەر لەم پەیوەندییەدا، ژنێراڵ دێمپسی، بەرپرسی لیژنەی هاوبەشی ئەرتەشی ئامریکا رایگەیاند کە لە ئەگەری داواکاریی ئووباما، هێزەکانی ئەم وڵاتە ئامادەی هێرشی نیزامی بۆ رێژیمی بەشار ئەسەد لە سووریە دەبن.