کوردستان میدیا: كەمی ئیمكانات و كەلوپەلی پزیشكی لەنەخۆشخانەی شاری بۆکان خەڵكی نیگەران و سەر لێشێواو كردووە و هاووڵاتییان ناچارن بۆ دابینكردنی دەرمان و چارەسەریی پزیشكی روو لە شارەکانی دیکە بكەن.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، نەخۆشخانەی شەهید قولیپووری بۆکان لەبوونی کەرەسەی عەکسبەرداری MIR بێبەشە و ئەو کەرەسەیەی کە پیشتر هەیانبوو تێکچووە و سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسان ئەو نەخۆشخانەیە لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو بووەتەوە.
ماوەی یەک ساڵە کە دەزگای MIRی شاری بۆکان تێکچووە و رۆژانە ١٥ هەتا ٢٠ نەخۆش بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی مێشک و دڵ و ... سەردانی نەخۆشخانەی شاری بۆکان دەکەن کە بەهۆی نەبوونی دەزگای عەکسبەرداری بە ناچاری روو لەشارەکانی دیکە دەکەن.
ئەو کێشانە وای کردووە کە هاووڵاتییان و بەشێک لە پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی شاری بۆکان ناڕەزایەتی بەو دۆخە دەرببڕن.
بەشێک لەنەخۆشەکانی شاری بۆکان بە هۆی تێچووی زۆری هاتوچۆ و کڕینی دەوا و دەرمان بە ناچاری دان بە جەرگی خۆیاندا دەگرن و لەچوون بۆ شارەکانی دیکە خۆ دەبوێرن.
نەخۆشخانەی زۆربەی شار و پارێزگا کوردنشینەکانی وەک ئیلام، کرماشان، سنە و ئورمیە کێشە و گرفتی وەک کەمیی پزیشکی پسپۆڕ و کەمیی کەلوپەلی دەرمانی کە زۆرجار مەرگی هاووڵاتیانیشی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەرەوڕوون.
ئەمانە لەحاڵێكدان كە خەڵكی ئێران بەدەست بێئیمكاناتی و نەبوونی كەلوپەلی پزیشكیەوە دەناڵێنێ و چوونە سەری نرخی دەوا و دەرمانەكانیش بڕستی لەخەڵكی بڕیوە و پارێزگاكانی كوردستانی ئێرانیش لەگەڵ ئەو كێشانە بەرەوڕوون.
هاووڵاتیانی شاری سەردەشتیش لە کەمی و گرانی دەوا و دەرمان نیگەرانن، هەروەها باس لە پێنەدانی خزمەتگوزاری لەلایەن نەخۆشخانەی شارەکەشەوە دەکەن.
ئەو بارودۆخە نیگەرانی زۆری لای هاووڵاتیانی کەم داهاتی شاری سەردەشت بە تایبەت دانیشتوانی ئاواییەکان دروست کردووە.
target=_blank> ـ لە سەردەشت گرانی دەوا و دەرمان هاووڵاتیانی نیگەران کردووە