كوردستان میدیا: دوابه‌دوای هێرشه تیرۆریستیه‌كانی پاریس و به‌هێزتربوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش بۆ سه‌ر یه‌كیه‌تی ئورووپا، وڵاتانی بریتانیا و ئاڵمان ڕایانگه‌یاند كه به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌تر له شه‌ڕ له‌دژی داعش ده‌كه‌ن.
هه‌واڵده‌رییه جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٦ی نۆڤامبر، ده‌یڤید كامێرۆن گوتوویه‌تی: كاتی ئه‌وه هاتووه بریتانیا به‌شداری شه‌ڕ لەدژی تیرۆریزمی داعش ببێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا ده‌ڵێ: ئێمه ناتوانین چاوه‌ڕێ بین كه قه‌یرانی سووریه كۆتایی پێبێت ئه‌و كاته به‌دژی داعش هه‌نگاو بنێین.
به وته‌ی كامێرۆن هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر بریتانیا پێی وابێت ئهمنیهتهكهی له ئه‌منیه‌تی وڵاتانی دیكه جیاوازه و ته‌نیا بینه‌ری ڕووداوه‌كان بێت و وڵاتانی دیكه ئه‌ركی بریتانیا له شه‌ڕ له‌دژی داعش وه‌ئه‌ستۆ بگرن.
بۆیه پێویسته له‌نده‌ن وێڕای وڵاتانی دیكه هێرشی هه‌وایی له‌دژی داعش له سوریه به‌ڕێوه ببات.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وته‌بێژی كاروباری بەرگریی حیزبی یه‌كیه‌تیی دێموكرات مه‌سیحیی ئاڵمان، حیزبی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی ئاڵمان، ڕایگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی ڕۆڵێكی كاراتر له شه‌ڕی سووریه‌دا ده‌گێڕێ.
به وته‌ی هێنئینگ ئۆتێئاڵمان جگه له یارمه‌تیه سه‌ربازییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شه‌ڕ به‌دژی داعش، شه‌ڕكه‌ره سیخوڕییه‌كانی خۆی ناسراو به تۆڕنادۆش بۆ پشتیوانی له دژبه‌رانی داعش ده‌خاته گه‌ڕ.
ئه‌م هه‌وڵانه هاوكاته له‌گه‌ڵ دانیشتنه‌كانی ڤییه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگهچارهسهرێكی گونجاو له‌مه‌ڕ داهاتووی وڵاتی سووریه.