كوردستان میدیا: ڕۆژی دووشه‌ممه میدیاكانی توركیه ڕایانگه‌یاند كه ١٣٠٠ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌رپرسانی گاردی كه‌نارئاوی توركیه ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م كۆچبه‌رانه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك سووری، عێراقی، ئێرانی و ئه‌فغانین كه له دورووبه‌ری شاری ئایواجیك له پارێزگای چاناق قه‌ڵا ده‌سبه‌سه‌ر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه. ئه‌م كه‌سانه به‌نیاز بوون له كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌م شاره‌وه به‌ره‌و شاری لێسبووس له یوونان بڕۆن. له نێو ئه‌م كه‌سانه‌دا سێ قاچاخچیش ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
كاربه‌ده‌ستانی توركیه ڕایانگه‌یاندووه كه‌سانی ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و ڕادهگوێرێن بۆ دهسبهسهرگهیهك. ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ندێكیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
ئۆپراسیۆنی ده‌سبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م كه‌سانه كاتژمێرێ پاش ڕێككه‌وتنی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و توركیه له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئۆرووپا ئه‌نجام دراوه.
توركیه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه قبووڵی كرد هه‌وڵه‌كانی بۆ پێش‌گرتن به شه‌پۆلی كۆچی نایاسایی به‌ره‌و ئۆرووپا چڕتر بكاته‌وه و له به‌رامبه‌ردا یارمه‌تییه‌ك ٣ میلیارد یۆرۆیی له ئۆرووپا وه‌ربگرێ.
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٥ دا نزیك به یه‌ك ملوێن و نیو كۆچبه‌ری نایاسایی چوونه‌ته نێو خاكی ئۆرووپاوه. ٥٠٠ هه‌زار كه‌سیان خهڵكس سووریه‌ن و له ڕێگه‌ی توركیه‌وه به‌ره‌و ئۆرووپا چوون.
له ئێستاشدا زیاتر له ٢ ملوێن سووری له خاكی توركیه ده‌ژین