کوردستان میدیا: بەرپرسانی دەوڵەتی ئیسرائیل، لە بارەی مەترسی و دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا هۆشداری دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بێنیامین نێتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە لاپەڕەی تویتێری خۆیدا لە پەیامێکدا بڵاوی کردووەتەوە، له كاتێكدا داعش دهر دهكرێت، ئێران دهخزێته ناوهوه و به نیازی بونیاتنانی پێگهی سهربازیی له سووریه و له سهر سنووری ئیسرائیل. ئیسرائیلیش ڕێگه نادات ئهمه ڕوو بدات و هۆشداری داوەتە ڕێژیمی ئێران که ڕێگه نادات ئەو ڕێژیمە پێگهی سهربازی له سنووری ئیسرائیل بنیات بنێت.
ڕۆژی ١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاویش، نێتانیاهوو که بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی ڕاگەیەندراوی بالفوور بۆ بریتانیا سەفەری کردبوو و لەو سەفەرەدا لەگەڵ تەرزامەی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا باسی لەوە کرد، لە هەمبەر بەهێز بوونی ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێک هێنانی هاوپەیمانێکی پێویستە.
هەر لەو پێوەندییەدا سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی لوبنان دوای ئەوەیکە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، جەختی کردەوە ڕێگە نادەین لوبنان ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و دەستی ئێران لە ناوچەکە دەبڕین، چونکە ئێران هەوڵ بۆ وێرانکردنی وڵاتانی عەرەبی دەدات. له ههر كوێیهک دهستی ئێران ههبێت ئاژاوه و وێرانكاریی ڕووی تێ دهكات.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، بەردەوام هەڕەشەی لەناوبردنی وڵاتی ئیسرائیل دەکەن و بەرپرسانی ئیسرائیلیش بەردەوام نیسبەت بە هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران هۆشداری جیددی بە وڵاتانی رۆژئاوا و عەرەبیی هاوپەیمان دەدەن.