![](/weney-mallperr/13121.jpg)
كوردستان میدیا: ئه‌مریكا ده‌ڵێ كه ئێران زیاتر له ١١ تۆن ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی بۆ ڕووسیه ناردووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ڕووسیه و ئێران باس له ڕاگواستنی ٨ تۆن ده‌كه‌ن.
جان كێری وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌م كاره‌ی ئێرانی به هه‌وڵێكی گرینگ له پێناو جێبه‌جێ بوونی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوكی نێوان ڕۆژئاوا و ئێران وه‌سف كرد.
گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران كاتێ به ته‌واوی لاده‌چن یان هه‌ڵده‌په‌سێردرێن، كه ئاژانسی وزه‌ی ناوكی پشتڕاستی بكاته‌وه كه ئێران هه‌موو بڵێنهكانی خۆی له‌مه‌ڕ ده‌ستهه‌ڵگرتن له پیتاندنی ئۆران‌یۆم و دیتر چالاكییه ناوكییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه.
كارناسان ده‌ڵێن به‌م كاره‌ی ئێران واته به‌ڕێ كردنی پاشكه‌وتی ئۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كانی خۆی بۆ ڕووسیه، مه‌ودای ده‌سپێڕاگه‌یشتنی ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوكیی له دوو تا سێ مانگه‌وه بۆ نۆ مانگ زیاد ده‌كات.
ئه‌مریكا پێی وایه كه ئێران ١١ تۆن ئۆرانیۆمی پیتێندراوی هه‌یه، به‌ڵام ڕووسیه و ئێران ده‌ڵێن كه هه‌موو پاشكه‌وتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران كه‌متر له ٩ تۆن بووه كه ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش بۆ ڕووسیا گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ جێبه‌جێ كردنی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوكیی نێوان ڕۆژئاوا و ئه‌و وڵاته، كۆنگره‌ی ئه‌مریكا ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێ گه‌ڵاڵه له كۆنگره ده‌كه‌ونه به‌ر باس و لێكدانه‌وه و ده‌نگدان كه به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵی زیاتری ئێران له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ناوكی ئه‌و وڵاته دێنه ئه‌ژمار.
له دوایین گه‌ڵاڵه‌دا، یازده سێناتۆری ئه‌مریكایی ڕهشنووسێكیان خستووه‌ته ڕوو كه ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت هه‌ڵپه‌ساردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران، تا وه‌ده‌ست كه‌وتنی ڕاپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌ل و متمانه‌پێكراوی هه‌مه لایه‌نه له‌مه‌ڕ داماڵینی ئێران له توانای چێكردنی بۆمبی ناوكی، ده‌بێ بێده‌نگ و ڕابگیرێ.